یاساکانی بەڕێوەبردنی خولی تۆپی پێی پەیمانگە
یاساکانی بەڕێوەبردنی خولی تۆپی پێی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - سلێمانی
1. هەر گروپێك (١٥) خوولەك دوابكەوێت لە كاتی یارییەكان و بەبێ ئاگادارکردنەوە، بە دۆڕاو هەژمار ئەكرێن.
2. هەر یاریزانێك كارتی سووری وەرگرت لەو یارییەدا یاری ناكاتەوە، ئەبێت بچێتە دەرەوەی یاریگاکە و ناوبژیوان فیکەی یاری لێنادات تا نەچێتە دەرەوەی یاریگا، بەڵام دوای (٥) خوولەك كەسێكی تر دێتە جێگەكەی، ئەگەر گرووپەكەی یاری دیكەی هەبوو ئەتوانێ یاری بكاتەوە.
3. هەموو گرووپەكان ئەبێ یەك ڕەنگ و یەك شێوە درێس و شۆڕتیان لەبەر بێت، بە بێ ئەوە، هەر لایەکییان کێشەیان هەبوو یەك لێدانی سزای لەسەر دەگیرێت و دەست دەکرێت بە یارییەکە، ئەبێ ئەم مەرجانە جێبەجێ بکرێن.
· یەك شێوە درێس.
· یەك شێوە شۆرت.
· جلی گۆڵچی جیاوازبێت لە جلی یاریزانانی دیکە.
· گۆڵچی ئەتوانێ تراکسودی وەرزشی لەبەر بکات جگە لەوە هیچ یاریزانێك بۆی نیە تراکسود لەبەر بکات.
· گۆڵپارێز دەستکێسی پێ نەبێت یەك لێدانی سزا تۆمار دەکرێت لەسەریان.
· لە کاتی یاریدا ئەگەر گۆڵپارێز بگۆڕدرێت ئەبێ داوەرانی لێ ئاگادار بکرێتەوە بە بێ ئاگادار کردنەوە هەردو یاریزانەکە کارتی زەرد وەردەگرن.
4. هەر یاریزانێك لە ناو یاریگادا قسەی نەشیاو یان شەڕ و ئاژاوە بكات بەرامبەر بە یاریزانانی دیكە و ناوبژیوانانیش، كارتی زەرد وەردەگرێت و بە دوبارە بوونەوەشی كارتی سوور وەردەگرێت، ئەبێ هەموو گروپەكان ئەمە قبوڵ بكەن.
5. هەر لایەك شەڕ و ئاژاوە بنێتەوە بە دۆڕاو هەژمار ئەكرێن لە خولەکە دور ئەخرێنەوە.
6. هەموو یارییەك ئەبێ دوو ناوبژیوان بەڕێوەی بەرێت، یەكەمیان لە ناو یاریگا و دووەمیان لە تەنیشتی یاریگا، وە ئەتوانن پێكەوە بڕیار لەسەر حاڵەتێك بدەن، بە مەرجێك ناوبژیوانی یەکەم بڕیارەکەی لەسەر بدات.
7. بە بێ پێڵاوی تارتان هیچ یاریزانێك ناتوانێت یاری بكات و پێڵاوی بڕغودار بۆ یاریگای تارتان نابێت، هەر یاریزانێك بەكاری هێنا و ناوبژیوانان پێی بزانن لێدانێکی سزایان لەسەر تۆمار دەکرێت و دوای لێدانەکە یاری دەکرێت.
8. لە كاتی یارییەكان وا پێویست ئەکات سەرپەرشتیارانی گروپەکان خۆیان کاتی یارییەکان دیاری بکەن لەگەڵ سەرپەرشتیاری گرووپی بەرامبەریان بۆ ئەوەی کەمترین کاتی وانەکانیان بڕوات، جگە لەمە هەندێ کاتی پێویست مۆڵەت بۆ فێرخوازانی هەردوو گرووپ وەرئەگیرێت جگە لەو کاتانەی کە تاقیکردنەوە، کویز، سیمینار یان حاڵەتێکی تایبەتیان هەبێت.
9. هەردوو گێمی یارییەكە (٢٥) خوولوك دەبێت، (٥) خولەك پشووی بەینی هەردوو گێمەكان، كاتی زیادكراو بە پێی یارییەكان دەگۆڕدرێت.
10. هیچ كەسێك ناتوانێت بێتە ناو یاریگا جگە لە یاریزانان و داوەران و سەرپەرشتیارانی هەردو تیپ و کامێرامانی تایبەتی، فیكەی یاری لێنادرێت تا دەرگای یاریگاكە دانەخرێت، بە هاتنە ناوەوەی هەر کەسێک داوەری یاری ئەبێت یاری بوەستێنێت تا ئەو کەسە ئەچێتە دەرەوەی یاریگاکە.
11. بۆ كاتی شكاندنەوەی ئاوت (٥) چركە بۆستیت لەسەری بەدل ئەبێت.
12. جێبەجێکردنی لێدانی لاکان و ئاوت و هەر جێبەجێکردنێك ئەبێت لەسەر خەتی خۆی بێت، ئەگەر لەسەر خەتی خۆی جێبەجێ نەکرا بەدل ئەبێت و ئەدرێ بە تیپی بەرامبەر.
13. گۆڵ تۆمار کردن بەم شێوازانە دەبێت:
· بە بێ شكانەوەی تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگادا ڕاستەوخۆ گۆڵ بكرێت بەر یاریزانانی بەرامبەر نەکەوێت هەژمار ناكرێت.
· هەموو لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵی پێ بکرێت هەژمار ئەکرێت.
· لە لێدانی لاكاندا (كۆڕناڵ) ڕاستەوخۆ گۆڵ بكرێت هەژمار دەكرێت.
· لە كاتی لێدانی ئاوت بە بێ شكانەوە گۆڵ بكرێت هەژمار ناكرێت.
14. تۆپ گەڕانەوە بە پێ بۆ گۆڵپارێزی خۆت بە ئەنقەست، ئەگەر گۆڵپارێز بە دەست تۆپی گرت، ئەبێت بە لێدانی ناڕاستەوخۆ.
15. گۆڵپارێز ئەتوانێت بە دەست و قاچ تۆپ بدات بە یاریزانان.
16. لە كاتی بەدل كردنی یاریزازان ئەبێت داوەری یاری لێ ئاگادار بکرێتەوە، ئەگەر بەدل كرا كارتی زەرد بە هەردوو یاریزانەكە ئەدرێت.
17. نابێ داوەری بەڕێوە بردنی هەر یارییەك گروپەكەی خۆی نە لە كۆمەڵەكە بێت نە لەو دوو گرووپە كە یاری دەكەن، جگە لە حاڵەتێکی تایبەت.
18. لە كاتی یەكسانبوونی هەردوو گرووپەكە پەنا دەبرێتە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە، جگە لە قۆناغی كۆمەڵەكان.
19. لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئەگەر تیپەکان لە خاڵ یەکسان بوون، سەرکەوتن بەم شێوەیە دەبێت:
· جیاوازی گۆڵ کردن و گۆڵ لێ کردن.
· کارتی سور.
· کارتی زەرد.
· جیاوازی نێوان یاری دوو تیپەکە کامیان براوە بوون.
20. تێکەڵ کردنی گروپەکان بەم شێوازانەی خوارەوە دەبێت:
· تێکەڵکردنی هەموو گروپەکانی یەك قۆناغ ئاساییە بە مەرجێك گروپی دیکەی تیا دروست نەبوبێت لەو قۆناغە.
· تێکەڵکردنی دوو گروپ یان سێ گرووپی یەك قۆناغ ئاساییە.
· تێکەڵکردنی هەردوو قۆناغی بەشێك، بە مەرجێك بە هەردوو قۆناغەکەوە یەك تیپی تیا دروست بوبێت ئاساییە.
· هیچ فێرخوازێك لەو گروپانەی کە تێکەڵ کراون ناتوانن یاری بۆ گروپێکی تر بکەن، جگە لە حاڵەتێکی تایبەت.
21. هەر یاریزانێك دەربكەوێت بۆ گروپێكی تر یاری بكات بە بێ ئاگاداری سەرپەرشتیاری خولەكە و ڕێپێدانی ڕەسمی، ئەو گروپەی کە یاریەکەی بۆ کردووە و گروپی خۆی نەبووە بە دۆڕاو دادەنرێت و هەریاریەکیشیان مابێت بە دۆڕا و دادەنرێن و لە خولەکەش دەکرێنە دەرەوە.
22. ئەگەر یاریزانانی گروپێك گەشتنە سێ یاریزان بە هۆی وەرگرتنی كارتی سور بە هەموو یاریزانەكانی تر لە یارییەدا، یاریەكە دەوەستێت و بە دۆڕاو هەژمار دەكرێن، ئەگەر لەو کاتەدا تیپی بەرامبەر لە گۆڵ لە پێشەوە بێت ئەو ئەنجامەی بۆ حساب ئەکرێت و ئەگەر لە سێ گۆڵ کەمتر بوو ئەنجامەکە ئەبێت بە سێ بە سفر بۆیان.
23. دانيشتنی یاریزان لە یاریگادا دوای ئاگاداركرنەوە كارتی زەردە و بە دوبارەكردنەوەی كارتی سور وەردەگرێت.
24. چونە دەرەوەی هەر تیپێكیان پێش تەواو بونی كاتی یاریەكە، ئەگەر یاری تریان مابێت بە دۆڕاو هەژمار دەكرێن و ئەگەر دەورەی تر بکرێتەوە ناتوانن باشداری بکەن.
25. ئەگەر لە حاڵەتێكا یاریزانی زیاتر لە هەر لایەكیان هاتە ناو یاریگاوە و یاری بكات زیاتر لە ژمارەی یاسایی، ئەوە لێدانی سزایان لەسەر ئەگیرێت و یاریزانێكیشان ئەكرێتە دەرەوە.
26. جگەرە كێشان لە ناو یاریگادا قەدەغەیە، هەر یاریزانێك جگەرەی كێشا كارتی زەرد وەردەگرێت.
27. هەر تیپێك نەیەنە ناو یاریگاو یاری نەکەن بە دۆڕاو هەژمار ئەکرێن و ئەنجامی یارییەکە (٣ بە ٠) ئەبێت، بە بێ هەژمارکردنی گۆڵەکان بۆ هیچ یاریزانێك.
28. بەس کابتن بۆی هەیە قسە لەگەڵ ناوبژیوانانی یارییەکە بکات، جگە لەوە هەر یاریزانێك قسەی کرد و ناوبژیوان ئاگاداری کردەوە بە دوبارە بونەوەی کارتی زەرد و سور وەر ئەگرێت.
29. لە کاتی تۆپ شکاندنەوە لە ناوەڕستی یاریگادا نابێ هیچ یاریزانێك لە یاریگای تیپی بەرامبەر بێت.
30. خەڵاتەکانی خولەکە بەم شێوەیەن:
. کاسێك بۆ یەکەمی خولەکە.
. مەدالیای مل بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکە.
. کاسێك بۆ گۆڵکاری خولەکە.
. کاسێك بۆ باشترین یاریزانی خولەکە. (زۆرترین باشترین یاریزانی یارییەکان).
. کاسێك بۆ باشترین گۆڵپارێزی خولەکە. (دەبێت لە هەموو یارییەکان گۆڵپارێز بوبێت و کەمترین گۆڵی لێکرابێت و لە چوار تیپەکەی کۆتاییدا بێت، زۆرترین کلین شیتی کردبێت).
. کاسێك بۆ جوانترین گۆڵی خولەکە. (تەنها لێپرسراوانی خولەکە دیاری دەکەن).
31. دەبێت لێپرساروی گروپی تۆپی پێکان لە کتێبخانە فۆڕم وەربگرن و پڕی بکەنەوە و بۆمان بگەڕێننەوە.
32. بەڕێوەچوونی ئەم خولانە ئیجباری نیە و هەر گروپ و بەش و کەس و لایەنێك بەڕێوەچوونی خولەکەی پێ باش نیە دەتوانن بەشداری نەکەن.
33. ئەو ناوبژیوانانەی كە دانراوون یاریزانی ناو گروپەكانن یان فێرخوازی پەیمانگەن، نە ئەوان ئاستێکی باشیان هەیە بۆ بڕیاردان نە یاریزانەكانیش زۆر باشن، هەر حاڵەتێك ببینن و دیار بێت بڕیاری لەسەر ئەیەن، ئەگەر حاڵەتێكیش ڕووی دا و بە هەڵە بەسەریانا چوو ئەبێ قبووڵ بكرێت و هەموو كەسێك قابیلی هەڵەكردنە، لەسەرو ئەوەشەوە ئێوە لە شوێنێكی ئەكادیمییا دەوام ئەكەن، ئەبێ گیانی وەرزشیتان هەبێت، خۆ ئێمە وەك پەیمانگە ئیجبار نیە لەسەرمان كە ئەم خوولانە بكەینەوە بەڵام كە ئەیكەینەوە مەبەستمان بەسەربردنی كاتێكی خۆشە بۆ فێرخوازانمان بەدەر لە دەرس و دەوام.