ڕۆژی سێشەمە ٢٧ - ٥ - ٢٠٢٥
یاری کۆتای خولی تۆپی پێی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ئەنجام درا لە نێوان هەردوو بەشی:
دەرمانسازی - قۆناغی ١ - گرووپی A+C
پەرستاری - قۆناغی ١ - گرووپی T1 +T3 +T4
دوای کێبڕکێ و ململانێیەکی زۆر لە نێوان هەردوو بەشدا، بە یەکسان بوونی هەردوولا کۆتای بە یارییەکە هات بە ئەنجامی (٢ - ٢)، لە ئەنجامدا پەنا برایە بەر لێدانی سزای یەکلا کەرەوە، دوای ئەنجامدانی لێدانە سزاکان بەشی پەرستاری بە ئەنجامی (٣ - ٢)لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتاییان بە یارییەکە هێبنا و بوونە پاڵەوانی خولەکە..
خەڵاتەکان بەم شیوازە دابەشکران:
پلەی یەکەم/ پەرستاری - قۆناغی ١ - گروپی T1 +T3 +T4
گۆڵکاری خولەکە/ ئەحمەد عادل غەفور - پەرستاری
باشترین گۆڵپارێز/ میرکۆ سەرکەوت حەبیب - دەرمانسازی
باشترین یاریزانی خولەکە/ داستان عادل ڕەحیم - پەرستاری
مەدالیا بۆ پلەی یەکەم و دووەمەکان.
مەدالیا بۆ سەرجەم ناوبژیوانانی یاری لە خەلەکەدا.
خەڵاتی ناوبژیوانی یەکەم و یاریدەدەری ناوبژیوانی یاری کۆتایی.
سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم ناوبژیوانان بۆ بەڕێوەبردنی خولەکە..
سوپاسی هەردوو ناوبژیوانی یاری کۆتایی خولەکە دەکەین..
م. کۆژین وەهبی مەحمود
بێرون جەلال صاڵح
لە پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی بۆ بەڕێوەبردنی یاری کۆتایی خولەکە..
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم فێرخوازانی پەیمانگە دەخوازین..