ڕۆژی سێ شەمە بەرواری 8/04/2025
سبەی کاتژمێر 10:30 سەرلەبەیانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان میوانداری زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی دەکات لە یەکەمین جامی هەفتەی تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بۆ تۆپی پێ..
شایەنی باسە جامی هەفتەی تەندروستی ساڵانە لە کاتی هەفتەی تەندروستی پەیمانگەدا دەکرێت و هەموو ساڵێك میوانداری زانکۆیەك یان پەیمانگەیەك دەکات..
بۆ ساڵانی داهاتوو هەوڵ دەدرێت چالاکییە وەرزشییەکان تەنها لە تۆپی پێدا نەبن و زۆربەی وەرزشەکانی دیکە لە خۆ بگرێت..
بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەك..
لێپرسراوی چالاکییە وەرزشییەکان
هاوبەش هوشیار ئەحمەد