ڕۆژی چوار شەمە ٢١/ ٠٥/ ٢٠٢٥
ڕۆژی چوار شەمە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کۆتایی هات بە خولی تۆپی پێی بچوککراوەی زانکۆ و پەیمانگەکانی پارێزگای سلێمانی، کە بە بەشداری ٨ زانکۆ و پەیمانگە ئەنجام درا.
زانکۆ و پەیمانگە بەشدار بووەکان (زانکۆی سلێمانی، زانکۆی کۆمار، زانکۆی گەشيپێدانی مرۆیی، زانکۆی چەرموو، زانکۆی گەرمیان، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی، پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت)..
لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر براوەکان دابەشکراو و سوپاس و پێزانین پێشکەش بە زانکۆ و پەیمانگە بەشدار بووەکان درا..