ڕۆژی چوار شەمە - دەرمانسازی و پەرستاری براوە بوون
خولی تۆپی پێی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤
ڕۆژی چوار شەمە بەرواری ٢١/٢/٢٠٢٤
دەرمانسازی بە ٣ گۆڵ لە تەکنەلۆجیای زانیاری بردەوە
لە یاری یەکەمدا هەردوو بەشی (دەرمانسازی - قۆناغی ٢ - گروپی D * تەکنەلۆجیای زانیاری - قۆناغی ١ - گروپی A) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکان - لە کۆمەڵەی A - یاری شەشەم - لە ئەنجامدا بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە تەکنەلۆجیای زانیاری بە دۆڕاو هەژمار کران بە ئەنجامی (٣ - ٠)..
دەرمانسازی بە ٤ گۆڵ لە کارگێڕی کاری بردەوە
لە یاری دووەمدا هەردوو بەشی ( کارگێڕی کار - قۆناغی ٢ * دەرمانسازی - قۆناغی ١ - گروپی B) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکان - لە کۆمەڵەی B - یاری دووەم - لە ئەنجامدا دەرمانسازی توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن بە ئەنجامی (٤ - ١)..
گۆڵەکانی دەرمانسازی
ڕێکار ڕێبوار حەمە سەعید ٢ گۆڵ
ئارۆز سەرکەوت مصتەفا ١ گۆڵ
کۆسار عادل ئەحمەد ١ گۆڵ
گۆڵەکەی کارگێڕی کار
بیلال طارق ئیبراهیم ١ گۆڵ
باشترین یاریزانی یاری درا بە
ڕێکار ڕێبوار حەمە سەعید لە دەرمانسازی
پەرستاری بە ١٠ گۆڵ لە دەرمانسازی بردەوە
لە یاری سێیەمدا هەردوو بەشی ( پەرستاری - قۆناغی ٢ * دەرمانسازی - قۆناغی ١ - گروپی A) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکان - لە کۆمەڵەی C - یاری سێیەم - لە ئەنجامدا پەرستاری توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن بە ئەنجامی (١٠ - ٢)..
گۆڵەکانی پەرستاری
داستان عادل ڕەحیم ٥ گۆڵ
یوسف فاضل سەعدون ٢ گۆڵ
ئەرکان عەبدول کاکە عەبدوڵڵا ٢ گۆڵ
بەرهەم محەمەد حەسەن ١ گۆڵ
گۆڵەکانی دەرمانسازی
ڕێدین دڵشاد مەحمود ١ گۆڵ
داریان کامەران کەریم ١ گۆڵ
باشترین یاریزانی یاری درا بە
داستان عادل ڕەحیم لە پەرستاری