دوو یاری لە خولی تۆپی پێ ئەنجام دران

خولی تۆپی پێی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤

ڕۆژی دوو شەمە  بەرواری ٢٦/٢/٢٠٢٤

زانستی کۆمپیوتەر و دەرمانسازی یەکسان بوون

لە یاری یەکەمدا هەردوو بەشی (زانستی کۆمپیوتەر *  دەرمانسازی - قۆناغی ٢ - گروپی B+C) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکان - لە کۆمەڵەی D - یاری یەکەم - لە ئەنجامدا بە یەکسانبوونی هەردولا کۆتایی هات بە ئەنجامی (٠ - ٠)..

زانستی کۆمپیوتەر بە ٣ گۆڵ لە تەکنەلۆجیای زانیاری بردەوە

لە یاری دووەمدا هەردوو بەشی (زانستی کۆمپیوتەر *  تەکنەلۆجیای زانیاری - قۆناغی ١ - گروپی B) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکان - لە کۆمەڵەی D - یاری سێیەم - لە ئەنجامدا بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە تەکنەلۆجیای زانیاری بە دۆڕاو هەژمار کرا (٣ - ٠)..