دوو گروپی پەرستاری و دەرمانسازییەك سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشتی
خولی تۆپی پێی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤
یارییەکانی قۆناغی شانزەیی
ڕۆژی یەك شەمە بەرواری ١٠/٠٣/٢٠٢٤
پەرستاری بە ٥ گۆڵ لە دەرمانسازی بردەوە
لە یاری یەکەمدا هەردوو بەشی (پەرستاری - قۆناغی ٢ * دەرمانسازی - قۆناغی ٢ - گروپی D) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی شانزەیی و لە یاری شەشەمدا لە ئەنجامدا بە بردنەوەی پەرستاری کۆتایی بە یارییەکە هات بە ئەنجامی (٥ - ٣)..
گۆڵەکانی پەرستاری
١. ئەرکان عەبدول کاکە عەبدوڵڵا ٢ گۆڵ
٢. بەرهەم محەمەد حەسەن ٢ گۆڵ
٣. داستان عادل ڕەحیم ١ گۆڵ
گۆڵەکانی دەرمانسازی
١. ڕاڤیار بێشتون کەمال ١ گۆڵ
٢. بیلال خەلیل محەمەد ١ گۆڵ
٣. نەبەز حەمە سەعید ١ گۆڵ
باشترین یاریزانی یاری درا بە
عەمار صەباح مەجید وەك گۆڵپارێز لە پەرستاری
پەرستاری بە ٩ گۆڵ لە شیکردنەوەی نەخۆشییەکانی بردەوە
لە یاری دووەمدا هەردوو بەشی (پەرستاری - قۆناغی ١ * شیکردنەوەی نەخۆشییەکان - قۆناغی ١) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی شانزەیی و لە یاری چوارەم دا لە ئەنجامدا بە بردنەوەی پەرستاری کۆتایی بە یارییەکە هات بە ئەنجامی (٩ - ٠)..
گۆڵەکانی پەرستاری
١. مصتەفا کاکە میرزا ٣ گۆڵ
٢. محەمەد ئەحمەد محەمەد ٣ گۆڵ
٣. ئیسماعیل محەمەد کەریم ٢ گۆڵ
٤. محەمەد فەرەیدون محەمەد ١ گۆڵ
باشترین یاریزانی یاری درا بە
مصتەفا کاکە میرزا لە پەرستاری
دەرمانسازی بە ٥ گۆڵ لە دیجیتاڵ میدیای بردەوە
لە یاری سێیەمدا هەردوو بەشی (دەرمانسازی - قۆناغی ٢ - گروپی B+C * دیجیتاڵ میدیا) ڕووبەروی یەك بوونەوە، لە قۆناغی شانزەیی و لە یاری یەکەم دا لە ئەنجامدا بە بردنەوەی دەرمانسازی کۆتایی بە یارییەکە هات بە ئەنجامی (٥ - ٢)..
گۆڵەکانی دەرمانسازی
١. محەمەد بورهان محەمەد ٣ گۆڵ
٢. بەرهەم عەبدولڕەحمان محەمەد ٢ گۆڵ
گۆڵەکانی دیجیتاڵ میدیا
١. بارام عومەر عەلی ٢ گۆڵ
باشترین یاریزانی یاری درا بە
بەرهەم عەبدولڕەحمان محەمەد لە دەرمانسازی