ئاگاداری بۆ ئۆڵۆمپیادی وەرزشی
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - بەشی چالاکییە وەرزشییەکان
ئاگاداری بۆ ئۆڵۆمپیادی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجە
فێرخوازان ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ مانگی ٧ ی ٢٠٢٤ زانکۆی هەڵەبجە ئۆڵۆمپیادی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕێك دەخات بۆ ئەم مەبەستە هەر فێرخوازێك ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە لە یەکێك لرم چالاکیانەدا، دەتوانێت تا بەرواری ١٦\ ٦\ ٢٠٢٤ ناوی سیانی خۆیی و ژمارە تەلەفۆن و بەشەکەی بنێرێت بۆ ئیمێڵی چالاکییە وەرزشییەکانی پەیمانگە.
یارییەکان ئەمانەی لای خوارە دەبن..
1. تۆپی پێ بۆ کوڕان.
2. تۆپی بالە بۆ کوڕان و کچان.
3. بالەی ناو لم بۆ کوڕان و کچان.
4. فوتساڵ بۆ کوڕان و کچان.
5. شەتڕەنج بۆ کوڕان و کچان.
6. باسکە بۆ کوڕان و کچان.
7. تۆپی دەست بۆ کوڕان و کچان.
8. تێنسی سەرمێز بۆ کوڕان و کچان.
9. ڕیشە بۆ کوڕان و کچان.
10. گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوڕان و کچان.
11. مەلەوانی بۆ کوڕان و کچان.
لەگەڵ ڕێزدا