خولی تۆپی پێی پەیمانگە 2025 - 2026
ئەنجامی تیروپشکی خولی تۆپی پێی پەیمانگە 2025 - 2026
KTI
فێرخوازانی خۆشەویست، بەمەبەستی دروستکردنی کەشێکی خۆش و دوورکەوتنەوە لە پەستانی خوێندن، هەروەها بۆ گرنگیدان بە لایەنی وەرزشی و تەندروستی، پەیمانگاکەمان هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی خولێکی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2025 - 2026.
بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی شەمە 01/31\2026 تیروپشکی خولی تۆپی پێی پەیمانگە ئەنجامدرا.
شایانی باسە خولەکە لەسەر شێوازی کۆمەڵە و بە سێ کۆمەڵەی جیاواز و خاڵ کۆکردنەوەی گشتی بەڕێوەدەچێت، لە کۆتاییدا ڕیزبەندی یەکەم تا هەشتەم سەردەکەون بۆ قۆناغی هەشتی خولەکە و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئەنجامی تیروپشکەکە، تیپەکان دابەشکران بەسەر ئەم کۆمەڵانەدا کە لە وێنەدا دانراون.
⚽ بۆچی وەرزش گرنگە؟ وەرزش تەنها یاری نییە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ کە بۆ
پتەوکردنی گیانی برایەتی و هاوڕێیەتی.
بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی و دەروونی.
فێربوونی کاری بە کۆمەڵ (Teamwork).
هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان

