Image

جامی فێرخوازانی پەیمانگە 2025 - 2026

یاری کۆتایی لەنێوان بەشی پەرستاری و دەرمانسازی ئەنجام درا

KTI

سلێمانی - ٢٧ی ١ی ٢٠٢٦:

لە درێژەی کار و چالاکییە وەرزشییە ساڵانەکانی بەشی چالاکییە وەرزشییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و بە مەبەستی برەودان بە توانای وەرزشیی فێرخوازان، ئەمڕۆ سێشەممە یاری کۆتایی جامی فێرخوازانی پەیمانگە بۆ تۆپی پێ بەڕێوەچوو.

یارییەکە لەسەر یاریگای تارتانی پەیمانگە لە بەرزاییەکانی سلێمانی، لە نێوان هەردوو بەشی (پەرستاری) و (دەرمانسازی) ئەنجامدرا. لە کەشێکی پڕ لە ڕکابەری و گیانی وەرزشیدا، فێرخوازانی بەشی دەرمانسازی توانیان بە ئاستێکی بەرزەوە یارییەکە بە ئەنجامی (4 - 2) سەرکەوتن بۆ بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و نازناوی پاڵەوانی خولەکە بەدەست بهێنن.

شایەنی باسە، ساڵانە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی وەرزش دەدات و چەندین خول و چالاکی جۆراوجۆر بۆ فێرخوازان ساز دەکات بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی تەندروست و کۆمەڵایەتی لە نێوان بەشە جیاوازەکاندا.


خەڵاتەکان بەم شێوە دابەشکران


پلەی یەکەم/ دەرمانسازی - قۆناغی 2 - گروپی ئەی+سی+دی

گۆڵکاری خولەکە/ ئەحمەد عادل غەفور - پەرستاری - قۆناغی 2 - گروپی تی١+تی٣+تی٤ - = 7 گۆڵ

باشترین گۆڵپارێزی خولەکە/ سەرچڵ سەردار ئەمین - پەرستاری - قۆناغی 2 - گروپی تی٢+ت٥ = 7 گۆڵی لەسەر تۆمار کرابوو

باشترین یاریزانی خولەکە/ ڕێڤان فەرەیدون ئیبراهیم - پەرستاری - قۆناغی 2 - گروپی تی٢+تی٥ = 2 جار باشترین یاریزانی یارییەکان بووە


پیرۆزباییەکی گەرم لە فێرخوازانی بەشی دەرمانسازی دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ سەرجەم فێرخوازان دەخوازین لە چالاکییەکانی دەهاتویاندا.